شارپرێس:
میدیا نێودەوڵەتییەکان
بڵاویانکردەوە، وەزیری ناوخۆی پاکستان پەیامێکی گرنگو بەپەلەی لەلایەن فەرماندەی
سوپای وڵاتەکەیەوە گەیاندوەتە دەست موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاژانسی "ئیسنا"ی
ئێرانی بڵاویكردوهتهوه، وەزیری ناوخۆی ئێران پەیامەکەی لەهاوتا پاکستانییەکەی وەرگرتوە،
کە لەلایەن عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاکستانەوە بۆ ڕێبەری باڵا نێردراوە.
وەزیری ناوخۆی
پاکستان ڕایگەیاندوە، "ئەو پەیامەی هەڵمگرتوە بۆ ڕێبەری ئێران زۆر گرنگەو هیوادارم
کارەکان بەباشی بڕۆن بەڕێوە".
ئاژانسه ئێرانیهكه
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزیری ناوخۆی پاکستان بەسەردانێک گەیشتوەتە تارانو لەگەڵ بەرپرسانی
باڵای ئێران، لەوانەش عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەتەوە.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە
کە شەڕی نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەلایەکو ئێران لەلایەکی دیكهوه لە28ى شوباتی
2026وه دەستیپێکردو بوە هۆی کوژرانی زیاتر لەسێ هەزار کەس.
سەرهڕاى ئەوەی
واشنتۆنو تاران لە8ى نیساندا گەیشتنە ڕێککەوتنی ئاگربەستێکی کاتیو دواتر درێژکرایەوە،
بەڵام دۆخەکە هێشتا ناسەقامگیرە، لهلایهك دۆناڵد ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو،
ئاگربەستەکە لەژوری چاودێری چڕدایەو شانسی سەرکەوتنی لە 1٪ تێپەڕناکات، بهڵام ئێستا
جهختدهكاتهوه، ڕێكهوتنى كۆتایى لهگهڵ ئێران زۆر نزیكه.
