شارپرێس:
لەسنوری ناحیەی بجیلی سەر بەقەزای ئاکرێ، دوو درۆن لەئاسمانی ناوچەکە تێکشکێندران، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دهڵێت، "ڕوداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوەو زیانێکی کەم بەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندێک کەوتوە".
میدیاى فهرمى پارتى بڵاویكردوهتهوه، "ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتژمێر 6:15 خولەکی بەیانی، لەسنوری ناحیەی بجیلی سەر بەقەزای ئاکرێ دوو درۆن لەئاسمانی دوو گوندی ناوچەکە تێکشکێندراونو خراونەتە خوارەوە".
ئهوهش ئاشكراكراوه، "پاشماوەی یەکێک لەو درۆنانە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی (گۆجارێ)و درۆنی دوەمیش لەگوندی (زراڤۆکێ) کەوتونەتە خوارەوە".
سەبارەت بەڕوداوەکە، بشار محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل ڕونكردنهوهیداوهو وتویهتى، "خستنەخوارەوەی ئەو درۆنانە هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە، تەنها لەگوندی گۆجارێ بەشێک لەئاقارو زەوییەکانی گوندەکە ئاگریگرتوە، بەڵام لەماوەیەکی کورتدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە".