شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، لەپارێزگای فارس لەباشوری ئێران سیستمی
بەرگری ئاسمانی کاراکرا، میدیای فەرمی ئەو وڵاتەش دەڵێت، لە دورگەی کیش و شاری سیریک دەنگی چەند
تەقینەوەیەک بیسترا.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی نزیک لەسوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە،"
شەوی رابردوو بۆ ئەمریکییەکانمان سەلماند کە هەر سەرکێشی و کارێکی گێلانەی نوێ
وەڵامی راستەوخۆی ئێرانی بەدوادادێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لەئامادەباشی تەواودان و ئەگەر ئەمشەو
ئەمریکییەکان هێرشی دوژمنکارانە ئەنجامبدەن، روبەڕوی وەڵامێکی توند دەبنەوە.
هاوکات، تەلەفزیۆنی ئێرانی و ئاژانسی هەواڵی فارس دەڵێن، لە
دورگەی کیش و شاری سیریک لەباشوری ئێران دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.