شارپرێس:
بارەگای خاتمولئەنبیای ئێرانی رایگەیاند، گەروی هورمزیان بەڕوی هاتوچۆی سەرجەم
کەشتییەکان داخست.
بارەگای خاتمولئەنبیا لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" لە درێژەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر هەندێک ناوچەی باشوری پارێزگای هورمزگان، تا ئەم ساتەوەختە و بە لەبەرچاوگرتنی نائەمنی ناوچەکە، گەروی هورمز بەڕوی هەموو جۆرە کەشتییەکەوە داخراوە".
ئەوەشیخستەڕوو، گەروەکە بەڕوی نەوتهەڵگر و کەشتییە بازرگانییەکان داخراوە و هەر جۆرە هاتوچۆیەک دەکرێتە ئامانج.