شارپرێس:
لە پەرلەمانی ئەوروپا لە كۆڕێكدا داوای سیستمی لامەركەزی و دیموكراتیك بۆ ئێران كرا.
لە پەرلەمانی ئەوروپا بەئامادەبووونی چەند سەركردەی پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن و كەسایەتییەكان كۆڕێك بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئێران و ئایندەی ئەو وڵاتە ساز كرا.
سیامەند موعینی ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی پەژاك لە وتارێكدا داوای كرد سیستمی دیموكراتیك و لامەركەزی بۆ بەڕێوەبردنی ئێران هەبێت.
پارێزەر جومعە بورەش رونیكردەوە "پێویستە دەسەڵاتی ناوەندی نەسەپێنرێت، بەڵكوو ناناوەندی پێویستەو دەبێت كۆتایی بە رژێمی یەك لایەنە، یەك زمان و یەك نەتەوە بهێنرێت و بۆ وڵاتێكی دیموكراتیك دەبێت مافەكانی هەموو گەلان بناسرێن."
هاوكات موونا سیلاوی، سكرتێری گشتیی پارتی هاوپشتیی دیموكراتیكی ئەهواز، وتی، دەبێت ئێران وڵاتێك بێت كە مافەكانی گەلان و دیموكراسی تێیدا بە فەرمی بناسرێت.