شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر هەیە کۆتایی پشوی ئەم
هەفتەیە رێکەوتنی ئەمریکا و ئێران لەئەوروپا واژۆ بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەوتارێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" دەکرێت لەچەند رۆژی داهاتودا رێکەوتن لەگەڵ ئێران واژۆبکرێت،
رەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئەوروپا واژۆ بکرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" من بەشدار نابم لەمەراسیمی
واژۆکردنی رێکەوتنەکە، بەڵام جەی دی فانس ئامادە دەبێت ".
ترەمپ وتیشی، دوائ واژۆکردنی رێکەوتنەکە گەروی هورمز
بەفەرمی دەکرێتەوە.