ئێران لەبارەی رێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا ڕونکردنەوە دەدات

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3824 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هێشتا بەتەواوەتی لەگەڵ ئەمریکا نەگەیشتون بە رێکەوتن و هەموو ئەوانەی لەبارەی کات و شوێنی واژۆکردنی رێککەوتنەکە باسدەکرێن قسەو قسەڵۆکی میدیان.


وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" رێبەری باڵای ئێران خوێندنەوە بۆ سەرجەم بڕگەکانی لێکتێگەیشتنە چاوەڕوانکراوەکە لەگەڵ ئەمریکا دەکات و دواتر هەڵوێستی خۆمان لەوبارەیەوە رادەگەیەنین ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەوەی لەبارەی شوێن و کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکە باسدەکرێت تەنها قسە و قسەڵۆکی میدیان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد،" پێشتر رامانگەیاندبوو کە زۆربەی بڕگەکانی رێکەوتنەکە یەکلاکرابونەوە، بەڵام لایەنی ئەمریکی دەیویست داواکاری زیاتر زیاد بکات ".