شارپرێس:
پاش وەرگرتنی بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی بۆ سەردانی واشنتۆن لە 14ی حوزەیراندا،
دۆسیەی ڕۆڵی گریمانکراوی سووریا لە لوبنان و مامەڵەکردن لەگەڵ حزبوڵڵا بووەتە جێی
بایەخی ناوەندە سیاسییەکان.
ئەم سەردانە کە هاوکاتە لەگەڵ یادی
80 ساڵەی لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپ، لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە ئەحمەد
شەرع، سەرۆکی راگوزەری سووریا دەکات و بە سەرکردەیەکی بەهێز و سەرکەوتوو وەسفی
کردووە.
ئەمە دووەم سەردانی شەرع دەبێت بۆ
کۆشکی سپی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کانوونی یەکەمی 2024، کە دوای کۆبوونەوەکانی
پێشووتری دێت لە سعوودیە و واشنتۆن.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سووریا دەتوانێت هاوکار بێت
لە بێهێزکردنی حزبوڵڵا بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ لوبنان. دوای ئەوەی سووریا
بووە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر و بەشێکی زۆری سزاکانی لەسەر
لادرا، واشنتۆن وەک هاوبەشێکی سەرەکیی سەیری دیمەشق دەکات.
لە کاتی دەستپێکردنی گرژییەکانی حزبوڵڵا لەگەڵ ئیسرائیل لە ئازاری ڕابردووەوە،
ئەمریکا دەیەوێت سووریا چاودێریی سنوورەکان توندتر بکات و ڕێگاکانی قاچاخی چەک
دابخات، تەنانەت باس لە ئەگەری بڵاوەپێکردنی هێزی سووری لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەکرێت.
هەرچەندە میدیاکانی لوبنان دەڵێن هاوکارییەکە تەنها لەسەر ئاستی ئەمنیی و
سنوورە و هێز نانێردرێت، و دیمەشقیش لە سەرەتادا بەهۆی ترسی تێوەگلان لە شەڕی ناوچەیی
دوودڵ بوو، بەڵام لێدوانەکانی ترەمپ دەربارەی ئارەزووی جیددی شەرع بۆ هاوکاریی، ئەگەرەکانی
گۆڕانکاریی نوێی هێناوەتە ئاراوە.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی
