لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1837 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای دێلێژە روداوێکی هاتوچۆ بوەهۆی پچڕانی هێڵی کارەبای فیدەری 33ی پێشانگای نێودەولەتی تاسلوجە، بەهۆیەوە بۆ ماوەیەک کارەبای حەوت گوند و چەند کارگەیەکی سنورەکە بڕا، کەسێکیش لەڕوداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دێلێژە لەسنوری قەزای بازیان، جگە لەگیان لەدەستدانی هاوڵاتیەک، بوە هۆی پچڕانی هێڵی کارەبای فیدەری 33ی پێشانگای نێودەولەتی تاسلوجەو    فیدەری 8 گوندەکان لەوێستگەی بازیانەوە، کە کارەبای حەوت گوندو کۆمەڵگایەکی گەورەی خانوی پلاستیکی کشتوکاڵی و ژمارەیەک کارگە لەسەرە ".

کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکرد،" راستەخۆ دوای روداوەکە تیمێکی هۆبەی چاکسازی تۆڕەکانی کارەبای بازیانی سەر بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان، دەستیان کرد بەکارکردن و ستونێکی دیکەیان داناو کارەبایان بۆ ئەو شوێنانە گێڕایەوە ".