شارپرێس:
دەزگای
ئاسایشی نیشتیمانی عێراق باندێکی تیرۆریستی دەستگیرکرد، کە پلانیان دانابوو سەرۆکی
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی بەغدا و چەند ئەفسەێکی دیکە تیرۆر
بکەن.
دەزگای
ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" مەفرەزەکانمان لەبەغدا روانییان پیلانێکی تیرۆریستی
مەترسیدار پوچەڵ بکەنەوە، کە پەیوەندییان بە گروپێک بەناوی ( کۆمەڵەی نیشتیمانی
عێراقی بۆ رزگاری و گۆڕانکاری ) هەیە و پلانیان دانابوو کە عەبدولکەریم بەسڕی
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری
ئاسایشی بەغدا و چەند ئەفسەێکی دیکە تیرۆر بکەن ".
ئەوەشیخستەڕوو،
ئەو باندەی دەستگیرکراون پەیوەندییان بە حزبی بەعسی قەدەغەکراو هەیە و لەقۆناغی
دیاریکردنی ئامانجەکان و ئامادەکردنی چەک بوون بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەیان.
دەزگای ئاسایشی
نیشتیمانی باسی لەوەشکرد، لەئێستادا تاوانباران رادەستی دادگا کراون و رێکاری
یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.