ئەحمەد شەرع ناردنی هێزی بۆ لوبنان یەکلاکردەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 810 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆماری سوریا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناو خاکی لوبنان و شەڕکردن لەدژی حزبوڵا دەکەن و دەڵێت، ئەوەی لەو بارەیەوە دەوترێ تەنیا دەنگۆیە.


فرانس پرێس لەزاری دوو سەرچاوە کە لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ شەرع ئامادەبون، بڵاویکردوەتەوە، ئەحمەد شەرع وتویەتی کە ئەوەی لەبارەی ناردنی هێزی سەربازی سوریا بۆ ناو خاکی لوبنان دەوترێت هیچ بنەمایەکیان نییە و دورە لەراستییەوە.

هاوکات، دەستەی پەخشی فەرمی ئیسرائیلی "کان" ئاشکرایکرد، تورکیا ڕێگەنادات سوریا بەشداریی بەشداری شەری دژ بە حزبوڵڵا بکات، چونکە تورکیا نایەوێت حزبوڵا بەیەکجاری لەناوبچێت، بۆ ئەوەی هەژمونی ئیسرائیل لەناوچەکە بەهێز نەبێت.