هەولێر و بەغدا رێککەوتن

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4006 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتونەتە ڕێککەوتن.

سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە،" لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و لەپێناو سەپاندنی یاسا و پاراستنی ئابوری وڵات، شاندێکی باڵای سەربازی بەسەرۆکایەتی فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵا سوپاسالاری عێراق سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بازانی و فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆبونەوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکۆبونەوەکەدا رێککەوتن کرا لەسەر دانانی پلانێک بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکان، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە بەئامانجگرتنیان، ئەوەش لەپێناو دەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بکرێت و ئابوری وڵات ببوژێتەوە ".

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان باسی لەوەشکرد، لەکۆبونەوەکاندا فەرماندەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە جەختیان لەسەر کار هاوبەش کردەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و روبەڕوبونەوەی تیرۆر.