ترەمپ و پوتن بەتەلەفۆن قسەیان كرد

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ڕوسیاو سەرۆكی ئەمریكا بەتەلەفۆن قسەیان كردو جەنگی ئۆکرایناو ئێرانیان تاوتوێ کرد.


كۆشكی کرێملن بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیاو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەتەلەفۆن قسەیانکرد، تێیدا جەنگی ئۆکرایناو ئێرانیان تاوتوێ کردو ڤلادیمیر پوتن بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی لەدایکبونی دۆناڵد ترەمپەوە پیرۆزبایی لێکردوەو ترەمپیش بەم پیرۆزباییە کاریگەر بوەو سوپاسی کردوەو ئاماژەی بەوە کردوە، سەرۆکی ڕوسیا یەکەم سەرکردەی بیانییە کە ئەمڕۆ پەیوەندیی پێوەکردوم.

یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری پوتن ڕایگەیاند، لەپەیوەندییەکەدا ترەمپ بەپوتنی ڕاگەیاندوە، رێککەوتنی نێوان ئەمریکاو ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "دەکرێت هەر ئەمڕۆ ڕابگەیەندرێت."

کرێملن ڕاشیگەیاند لەپەیوەندییەکەدا، ترەمپ ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ بەکارهێنانی کاریگەرییەکانی لەسەر کیێڤ و هاوبەشە ئەوروپییەکانی واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگ لەئۆکراینا. 

هەروەها هەردوو لایەن رێککەوتن لەسەر ئەوەی بەم زوانە هەردوو نێردەی تایبەتی ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، سەردانی ڕوسیا بکەنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پرسانە.