شارپرێس:
رێبەری رەوتی سەلەفیی لەهەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو نامە و تۆمارە
دەنگییانە بەدرۆدەخاتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبونەتەوەو دەڵێت،"
لەڕێی ژیریی دەستکردەوە دروستکراون ".
هه‌ژماری فه‌رمی د. عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك
ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە،" له‌م دواییانه‌دا، كه‌سانێكی
ناحه‌ز هه‌وڵێكی قێزه‌ونیان ده‌ستپێكردووه بۆ شێواندنی ناوبانگی (دكتۆر) له ڕێگه‌ی
ته‌كنه‌لۆژیای ژیریی ده‌ستكرد (AI) و دروستكردنی فه‌یك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" ئه‌م پیلانگێڕییانه بۆ دكتۆر شتێكی نوێ نین، به‌ڵام
ئه‌ركی ئاینی و ئه‌خلاقیی هه‌مووانه كه هۆشیار بن ".
لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتوە،" بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بوختانانه له‌لای
خوای گه‌وره تاوانێكی مه‌ترسیداره {وَتَحْسَبُونَهُ هَیِّنًا وَهُوَ عِندَ
اللَّهِ عَڤِیمٌ} ".
هه‌ژماره‌كه‌ی د. عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د داواكاره شوێنكه‌وتوانی رێگری
بكه‌ن له بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یەک دژی كه‌رامه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كان و
نه‌بنه پرد و به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و "نه‌بنه هۆكاری گواستنه‌وه‌ی
گوناهی ناحه‌زان ".
راشیگه‌یاندوه،" سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌م كاره‌ن، له ڕێگه‌ی
یاساوه روبه‌ڕوی سزای حه‌قی خۆیان ده‌كرێنه‌وه ".
