شارپرێس:
لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەچیای رۆڵە، پێشمەرگەیەک هەڵدێراو گیانیلەدەستدا.
ڕەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند،"ئاگادارکراینەوە لەڕوداوێکی هەڵدێران لەچیای رۆڵە لەلای دیوی دەرگەڵە، کە تێیدا پێشمەرگەیەک بە ناوی (بایز عەبدوڵڵا) هەڵدێراوە؛ کە دەوامیان لەوێیەو لەئەرکدا بوە".
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ تیمەکانیان بەرەو شوێنی ڕوداوەکە بەڕێکەوتون. دەرکەتوە لەئەو پێشمەرگەیە شانەیەکی هەنگی بینوەو بەدوایدا ڕۆشتوە هەڵدێراوە.
بەوتەی ڕەوەند مەغدید، دوای گەیشتنی تیمەکان بۆ شوێنی ڕوداوەکە، دەرکەتوە ئەو پێشمەرگەیە کۆچی دوایی کردوەو ئێستا خەریکی هێنانەوەی تەرمەکەن."