شارپرێس:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی نییه‌و ناتوانێت ئەركەكانی جێبەجێبكات.
محه‌مه‌د باقر قاڵیباف سەرۆکی په‌رله‌مانی ئێران، ڕایگەیاند، ده‌ستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر به‌یروت، جارێکی تر نیشانی‌دا کە ئەمریکا یان ئیرادەی نییە یان توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، نا‌توانیت بەهه‌ڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ رژێم ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبهێنیت.
دەشڵێت، گەمەی پۆلیسی خراپ و پۆلیسی باش کۆن بوه، ئەگەر ئیرادەو توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانت نەبێت، ناكرێت له‌باره‌ی درێژه‌دان به‌رێگاكه (مه‌به‌ستی رێگه‌ی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسییه) قسه بكه‌یت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ جەنگەكە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەستیپێكردۆتەوەو لەیەكەم كاردانەوەشدا بەیروت كرایە ئامانج.