شارپرێس:
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ
سەر باشور لوبنان دەکات، میدیای ئێرانیش دەڵێت، بۆ ماوەیەکی نادیار فڕۆکەخانەکانی
رۆژئاوای ئێران داخراون.
محەمەد مەخبەر، راوێژکاری موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاند،"
بە توندی وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان دەدەینەوە و وانەیەک بە
دەستدرێژیکاران دەدەین کە پەشیمان ببنەوە ".
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی نزیک لەسوپای پاسداران ئاماژەی
بەوەکرد،" سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی رۆژئاوای ئێران بۆ
کاتێکی نادیار راگیراون ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ وتی،" داوا لە ئێران دەکەم وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل
بۆ سەر باشوری لوبنان نەدەنەوە ".