هۆشداری بەهاوڵاتییانی سلێمانی دەدرێت‌و لەمەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین کە ئاوی تانکەر بەکاردێنن تا دڵنیا نەبن لەپاکی ئاوەکە نەیکڕن و دەشڵێت،  بەرپرسیارێتی ئەو تانکەرانە هەڵناگرن كە لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاویان لەسەر نییە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین کە ئاوی تانکەر بەکاردێنن تا دڵنیا نەبن لەپاکی ئاوەکە نەیکڕن.

لەڕاگەیەندراوەكەدا جەختیش كراوەتەوە، بەرپرسیارێتی ئەو تانکەرانە هەڵناگرن كە لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاویان لەسەر نییە.

هاوكات، ئەوەش هاتوە، بەڕێوەبەرایەتییەكە بەهەماهەنگی لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەت هەڵدەسێت بەداخستنی سەرجەم ئەو شەمعە نایاساییانەی کە ئاو دەفرۆشن و  لەهەمان کات بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پشکنین بۆ ئاوی سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێت.