یەكەم كەشتی بەگەروی هورمزدا تێپەڕی

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەیانی ئەمڕۆو لەدوای ڕێككەوتن، کەشتییەکی گازی سروشتیی شل (LNG) کە لەلایەن کۆمپانیای پێترۆنێتی هیندییەوە بەکرێگیراوە، بەگەروی هورمزدا تێپەڕی و بەرەو ڕۆژهەڵات بەڕێکەوت. 


کۆمپانیاکانی "کێپلەر و گروپی بۆرسەکانی لەندەن" بڵاویكردۆتەوە، کەشتی دیشا باری گازی لەبەندەری رەئس لەفانی قەتەرەوە هەڵگرتوە، لەڕۆژانی 1 و 2ـی ئاداردا بارکراوەو لەو کاتەوە لەڕۆژئاوای گەروەکە وەستابوو.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، باری کەشتییەکە بۆ وێستگەی داهیج لەهیندستان دەگوازرێتەوە.

تێپەڕبونی ئەم کەشتییە لەكاتێكدایە، بەرپرسێکی ئەمریکی بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ڕاگەیاندووە کە سوپای ئەمریکا ڕێنمایی پێگەیشتوە بۆ لادانی گەمارۆی سەر گەروی هورمز لەڕۆژی هەینی، ئەمەش بەمەرجی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران.

بەپەلە