شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بەتۆڕی ههواڵى سى ئێن ئێن-ى ڕاگهیاندوه، ئیسرائیل داوای لەئەمریکا کردوە چاوی بەدەقی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکەوێت، بەڵام داواکارییەکەی ڕەتکراوەتەوە.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو ڕەتکردنەوەیە هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەمریکای توشی حەپەسانو سەرلێشێواوییو شۆكێكى گهوره کردوە سەبارەت بەڕێککەوتنێک کە ڕەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت.
سەرچاوەکە ڕونیکردوهتەوە، یەکێک لەهۆکارەکانی ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە، ترسی ئیدارەی ترەمپ بوە لەوەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پێش بڵاوکردنەوەی فەرمی، دەقی ڕێککەوتنەکە دزە پێبکات.
هەروەک؛ کەناڵی i24ی ئیسرائیلی یەکەم لایەن بوە کە هەواڵی داواکارییەکەو ڕەتکردنەوەی بڵاوکردهوه.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی ڕاپۆرتەکەی بە"ناڕاست" وەسفکردوەو وتویەتی، "ئەمریکا لەتەواوی ماوەی دانوستانەکاندا، هەماهەنگییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانمان، بەئیسرائیلیشەوە، پاراستوە".
چاودێران باس لهوهدهكهن، ئەم کێشە قوڵە ئاماژەیە بۆ درزێکی گەورە لەنێوان هەردوو هاوپەیمانە مێژوییەکەدا؛ چونکە ئیسرائیل تائێستا بەتەواوی لەتاریکیدا هێڵدراوەتەوەو ئاگاداری هیچکام لەوردەکارییە ههستیارەکانی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمریکاو ئێران نییەو بهرپرسانى باڵاى تهلئهبیب-یش چهندینجار ئهم ڕاستیهیان ئاشكراكردوه، واشنتۆنیش بڕیاری کۆتایی خۆیداوەو ڕێگەنادات هیچ بەرپرسێکی ئیسرائیلی دەستی بەبڕگەکانی لێکتێگەیشتنەکە بگات تائەوکاتەی واژۆی کۆتایی لەسەردەکرێت.
