بانکی ناوەندی رونکردنەوە لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار دەدات

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1297 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بانکی ناوەندی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ پلانێکی هەبێت بۆ گۆڕینی نرخی دراوی دۆلار.

بانکی ناوەندی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەگۆڕینی نرخی دۆلار دەکەن و بانکی ناوەندی هیچ نییەتێکی لەو جۆرەی نییە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوەو گوایە سەرۆکایەتی وەزیران داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان کراوە بەهای هەر دۆلارێک بکاتە هەزار و 600 دینار، ساختەیە و دورە لەراستییەوە ".