ترەمپ هەڕەشەی بۆمبارانکردنی ئێران دەکات.. تارانیش دەڵێت: بنکەکانتان دەکەینە مۆزەخانە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ ئێران دەڵێت،" ئەگەر رێککەوتنەکەم بەدڵ نەبێ، بۆمب بەسەر ئێران دا دەبارێنم "، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانیش وەڵام دەداتەوەو رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکەنەوە سەر ئێران، بنکەکانیان دەکەنە مۆزەخانە بۆ ئەوەی پەندی لێوەربگرن.



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە لوتکەی گروپی (G7) لە فەرەنسا رایگەیاند،" ئەگەر ئێرانییەکان بە باشی رەفتار نەکەن، راستەوخۆ بۆمب بەسەر ناوەندی سەریان دەبارێنین."

هاوکات، ئیبراهیم رەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوەو وتی،" ئەو لێدوانانە پێشێلکردنی بەندی یەکەمی لێکتێگەیشتنەکەیە ".

وتیشی، ئەگەر ئەوان هێرشەکانیان دەستپێبکەنەوە، بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە مۆزەخانە بۆ ئەوەی ببێتە پەندێک بۆیان.