شارپرێس:
د. ئومێد عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو ئامێرێکی تەندروستی ساڵانە %20ی تواناکەی لەدەستدەدات و دەبێت ئامێرەکان بگۆڕدرێن،
تەنانەت ئەگەر چاکیش بکرێتەوە سودێکی ئەوتۆی لێ نابینرێت، بۆیە باشتروایە
بە ئامێری نوێ جێی بکرێتەوە.
د.
ئومێد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشوی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
کە پەیامنێری شارپرێس ئامادەی بوو، ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو ئامێرە تەندروستییانەی دەیکڕین زۆربەی لەکۆمەڵێک بازرگان
و قاچاخچی دەکڕدرێن، ئەوەش کێشەیەکی گەورەمان بۆ دروستدەکات لە داهاتودا، هەم لە چاککردن و
هەمیش لەڕوی قۆرەخکردنی لەڕوی نرخ و کوالێتی ئامێرەکە ".
وتیشی،" ئەمەش
یەکێکە لە گرفتە گەورەکانی کەرتی تەندروستی لەهەرێمی کوردستان و عێراق،
چونکە ئێمە دەزگایەکی نیشتیمانیمان نییە بۆ کڕینی ئامێر و دەرمانی پزیشکی ".
ئومێد عەلی باسی لەوەشکرد،" کاتێک دەڵێین ئەو ئامێرانە لە قاچاخچی کڕدراون، واتە ئامێرەکە لەکۆمپانیای
ئۆرجیناڵ ئامێرەکە نەکڕدراوە، بەڵکو لە دەسی دوو و سێ کڕدراون، بەوەش زەمان و کوالێتی
ئامێرەکە خراپ دەبێت و یەدەگەکانی دەست ناکەوێت کە لەکاردەکەوێت و نرخەکەشی
گرانترە ".
