شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق, سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی لە پۆستەکەی دورخستەوەو کەسێکی دیکەی
لەشوێنەکەی دیاریکرد.
میدیای فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، عەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەبدولکەریم
بەسڕی لەپۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دورخستوەتەوەو باسم بەدری لەشوێنی ئەو دیاریکردوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 12ى 6ى 2026 دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" مەفرەزەکانمان لەبەغدا توانییان
پیلانێکی تیرۆریستی مەترسیدار پوچەڵ بکەنەوە، کە پلانیان دانابوو عەبدولکەریم
بەسڕی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی بەغدا و چەند
ئەفسەێکی دیکە تیرۆر بکەن ".