شارپرێس:
میدیاکانی عێراق باس لە
دورخستنەوەی عەلی عەلاق لەپۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی و دیاریکردنی کەسێکی دیکە
بۆ ئەو پۆستە دەکەن.
ماڵپەڕی "السومریة نیوز"
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" نزار ناسڕ لەشوێنی عەلی عەلاق وەک
پارێزگاری بانکی ناوەندی دیاریکراوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوەو گوایە سەرۆکایەتی وەزیران داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان کردوە بەهای هەر دۆلارێک بکاتە هەزار و 600 دینار، ساختەیە و دورە لەراستییەوە ".
هاوکات، هەر
ئەمڕۆ، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلبدولکەریم بەسڕی لەپۆستی سەرۆکی
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دورخستەوەو باسم
بەدری لەشوێنی ئەو دیاریکرد.