شارپرێس:
لەسەر سکاڵایەکی محەمەد
حەلبوسی، مەشعان جبوری سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشوی عێراق سزای یەک ساڵ
زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
ئاژانسی هەواڵی
"واع"ی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە،
بەتۆمەتی هەڕەشەی کوشتن لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی
پارتی تەقەدوم، دادگای تاوانەکانی کەرخ لەبەغدا سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مەشعان
جبوری سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشوی عێراق سەپاند.
لەساڵی 2023 محەمەد حەلبوسی سکاڵایەکی لەدژی
مشعان جبوری تۆمارکرد و بە سوکایەتیکردن بە سیمبۆلی سیستمی دیموکراسی تۆمەتباری
کرد.