ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوە: دەستمان لەسەر پەلەپیتکەی چەکەکانمانە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 157 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، راوێژکاری رابەری باڵای ئێران هۆشداری دەدات لەوەی جوڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبات.


عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رابەری ئێران لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەرپرسیارێتی کۆتاییهێنان بە لێکتێگەیشتنەکانمان لەگەڵ ئەمریکا هەڵدەگرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" جوڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبات و بەرەی مقاوەمە بەرامبەر هەر سەرکێشییەک بێدەنگ نابێت و دەستیان لەسەر پەلەپیتکە چەکەکانیانە ".