ترەمپ سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ناوی سوریا لەلیستی ئەو وڵاتانە لادەبات کە ئەمریکا وەک "وڵاتانی سپۆنسەری تیرۆر" پۆلێنی کردون و دەشڵێت، خەریکی پێداچونەوەیە بەپۆلێنکردنی سوریا وەک وڵاتێکی سپۆنسەری تیرۆر.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، پێش کۆبونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لەتورکیا، لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بەئەگەری لادانی ناوی سوریا لەلیستى پۆلێنکردنی سوریا وەک وڵاتێکی سپۆنسەری تیرۆر وتی،"پێموایە ئەو کارە دەکەم".

پێشتر واشنتۆن ڕایگەیاندبوو کە خەریکی پێداچونەوەیە بەپۆلێنکردنی سوریا وەک وڵاتێکی سپۆنسەری تیرۆر.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە نوێیەی ئیدارەی ئەمریکا گۆڕانکاریی گەورە لەپەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی ناوچەکەدا دروست بکات، بەتایبەت دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییەی سوریا.