شارپرێس:
داواکاری گشتیی پاریس
دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی لەبارەی سەرجەم لێکەوتەکانی ژینگەی کارو فشاری
دەرونی لەناو كۆشكى سەرۆکایەتی وەزیرانی فەرەنسا ڕاگەیاند؛ ئەم ڕێکارە یاساییە ڕاستەوخۆ
دوای تۆمارکردنی زنجیرەیەک تراژیدیای هاوشێوە دێت کە تێیدا دوو فەرمانبەر کۆتاییان
بەژیانی خۆیان هێناوەو دوو کارمەندی دیكهش له5ى ئهم مانگهدا هەوڵی خۆکوشتنیانداوه،
بهڵام ڕزگارکراون.
ئەو زانیارییە شۆککەرانەی
لەدرزەکانی کۆشکی سەرۆکایەتی وەزیرانەوە دزەیانکردوە، پەردە لەسەر ڕاستییەکی تاڵ
لادەدەن كه پڕیهتى لهتراژیدیا، وهكو ئاشكرابوه، فەرمانبەرێک لەسکرتارییەتی
گشتی وەبەرهێنانى ئهنجومهنى وهزیرانى فهرهنسا، ڕاستەوخۆ دوای دەمەقاڵێیەکی
توند لەگەڵ بەڕێوبەرەکەی، لەڕۆژێکی کارکردنی بهئۆنلاینو لەناو ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی
بەژیانی خۆى هێناوه، هاوكات تەنها دوای چەند ڕۆژێک، کارمەندێکی بەشی پۆستە ههر
لهسهرۆكایهتى ئهنجومهنى وهزیران، بەهۆی گوشاری بێبەزەییانەی کارو کەمکردنەوەی
میلاکات، خۆی خستە ژێر چەرخی شەمەندەفەرێک لەدەوروبەری پاریسو كۆتایی بهژیانى هێنا.
بهگوێرهى زانیارییهكان،
فەرمانبەرێکیش کە لەهەوڵی خۆکوشتن ڕزگاری بوە، سکاڵای یاسایی تۆمارکردوە؛ ئەو
ئاشکرایدەکات، بۆ ماوەی چەندین مانگ ڕوبەڕوی گۆشەگیریىو گاڵتەپێکردن بوەتەوەو لەکۆتاییدا
گواستراوەتەوە بۆ ژورێکی چۆڵ لەژێرزەمینی کۆشکەکەدا.
کارمەندانی کۆشکی ماتینیۆن
(بارەگای سەرۆک وەزیران) ئاماژە بەوەدەکەن، ناسەقامگیریی توندی سیاسیی فەرەنسا دوای
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەساڵى 2024، ژینگەی کاری کردوەتە دۆزەخ.
سهرچاوهكانى ههواڵیش
لهپاریسهوه باس لهوهدهكهن، گۆڕینی چوار سەرۆک وەزیران لەماوەی تەنها دوو ساڵدا
(گابریێل ئاتال، میشال بارنییە، فرانسوا بایرو و سیباستیان لۆکورنۆ) هۆکاری سەرەکیی
ئەو بارودۆخە شڵەژاوەیە.
کارمەندێک بەبێهیواییەوە
بۆ مۆنتیكارلۆ وتویهتى، "هەر کاتێک ئیدارەیەکی نوێ دێت، وەک سوپایەکی نوێ ڕەفتار
دەکەن؛ ستافی کۆن دەچەوسێننەوەو دەبێت بهگوێرهى ویستی فەرماندە نوێیەکان ڕەفتار
بکەین".
لەئێستادا، حکومەتی فەرەنسا
لەژێر فشاری شەقامو میدیاکاندا، ناچاربوە سێ لێکۆڵینەوەی ناوخۆیی ڕابگەیەنێت، بڕیاریشە
لەمانگەکانی داهاتودا پشکنینێکی فراوانو گشتگیر بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی سەرۆکایەتی
وەزیران بکرێت بۆ دیاریکردنی ئاستی مەترسییە دەرونیو کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ژیانی
کارمەندان.
