ئەردۆغان پەیامێكی لەبارەی پرۆژەیاسای ئاشتی بڵاوكردەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆكی توركیا لەبارەی پرۆژەی یاسای ئاشتی لە توركیا كە بەناوی بەهێزكردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ پێشكەشی پەرلەمان كرا، دەڵێت: "هیوادارم ئەم هەنگاوە كە بە مەبەستی ڕزگاری هەتاهەتایی توركیایە لە هەڕەشەی تیرۆر، بەهێزكردنی یەكێتیی و یەكگرتوویی نیشتمانی و دەستەبەری كەشوهەوای ئاشتی لە وڵاتەكەمان و ناوچەكەمانە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەپەیامێكدا تایبەت بە پێشكەشكردنی پرۆژەكە یاساكە، زیاتر ڕونیكردەوە، "گەڵالەی یاسای بەهێزكردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی كە لە ئاكامی ڕاوێژی گشتی داڕێژراوە، ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ پێشكەش بە پەرلەمانی توركیا كراوە، دەرخەری ئیرادەی گەلە خۆشەویستەكەمانە بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەكی هەمیشەیی".

دەشڵێت "هیوادارم ئەم هەنگاوە كە بە مەبەستی ڕزگاری هەتاهەتایی توركیایە لە هەڕەشەی تیرۆر، بەهێزكردنی یەكێتیی و یەكگرتوویی نیشتمانی و دەستەبەری كەشوهەوای ئاشتی لە وڵاتەكەمان و ناوچەكەمانە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی. سوپاسی پارتە سیاسییەكان، ئەندامانی پەرلەمان و لەسەرووی هەموویانەوە سەرۆكی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دەكەم كە لە تەواوكردنی پڕۆژە یاساكەدا یارمەتیدەر بوون".