نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی كۆبوونەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی ئێكس لە پەیامێكدا ئاشكرایكرد، كۆبوونەوەیەكی بەرهەمداری لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، باسیان لە دۆخی وڵات و ئەو ئالنگارییانە كردووە كە ڕوبەڕویان دەبنەوە.

دەشڵێت، پەرەسەندن و گۆڕانكارییە هەرێمییەكانیان خستووەتەڕوو، لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و كاریگەرییەكانیان لەسەر عێراق.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندووە، پاڵپشتیی هەرێمی كوردستان و كاركردنی هاوبەشی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتكردووەتەوە بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتەكەی بەشێوەیەك كە لە خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكان و بەدیهێنانی بەڵێنەكان بێت كە بە گەل دراون.