شارپرێس:
گەڕانەوەی كاروانی یەكەمی ئاوارەكانی سەرێكانی كە 500 بنەماڵە بوون بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردووەتەوە، كۆمیتەی كۆچبەرانی سەرێكانی گەڕانەوەی كاروانی یەكەمی ئاوارەكانی دواخستووە، كە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا زیاد لە 500 خێزان بگەڕێنەوە، ئەوەش بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەكارییەكانی ڕێكخستن و لۆجیستییەوە بووە.
كۆمیتەی كۆچبەرانی سەرێكانی ڕایگەیاندووە، هەر كاتێك ئامادەكارییەكان بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی كۆچبەران تەواوبوون، ئەوكات كاتی گەڕانەوەی كۆچبەران دیاری دەكرێت.