شارپرێس:
هەسەدەو یەپەگە هەڵوەشاندنەوەی خۆیان‌و تێکەڵبونیان به‌سوپای سوریا ڕادەگەیەنن؛ فه‌رمانده‌یه‌كى دیارى هه‌سه‌ده له‌كۆبانێ كه ئێستا سه‌رپه‌رشتى لیوایه‌كى هێزه‌كانى له‌چوارچێوه‌ى سوپاى سوریا ده‌كات، ڕاشكاوانه ده‌ڵێت، "پشتگیریی لەهەنگاوەکانی ئەردۆغان‌و باخچەلی دەکەم له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى توركیا‌و باكورى كوردستانه‌وه".
مەحمود بەرخۆدان بەرپرسی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەکۆبانی كه ئێستا له‌چوارچێوه‌ى لیوایه‌كى سوپاى سوریادان ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داهاتودا هەڵوەشاندنەوەی فەرمی هەریەکە لەیەپەگەو هەسەدە ڕادەگەیەنن.
به‌رخۆدان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (Türkiye Gazetesi) ئاشکرایکرد، پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەتەواوی کۆتایی دێت‌و هیچ داواکارییەکیان بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ نییە.
ئه‌وه‌شى وت، "کێشەکانی تێکەڵبونمان لەگەڵ سوپای نیشتمانیی سوریا بەڕێژەی 99٪ چارەسەربوەو تائێستا نزیکەی 10 بۆ 12 هەزار شەڕڤانمان چونەتە ناو ڕیزەکانی سوپای سوریاوە".
لەبەشێکی دیكه‌ى قسەکانیدا، فه‌رمانده‌كه‌ى هەسەدە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتى له‌توركیاو باكورى كوردستان‌و هەنگاوەکانی ئاشتی دەربڕیی‌و وتی، "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆمار‌و دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەهه‌په ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و پێمانوایه گەورەترین هەنگاوی هەزارساڵەیان ناوە، ئەمە ڕێگه لەڕشتنی خوێن دەگرێت‌و نەخشەی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە دەگۆڕێت".
بەرخۆدان ئه‌وه‌شى وتوه، "شێوازی چارەسەرییەکەی ئەردۆغان‌و باخچەلی دۆزینەوەی تاکەڕێگه‌ی مەنتیقی بوە بۆ دەرچون لەم قەیرانە، چونکە پشتگوێخستنی کورد نەیدەتوانی ئاشتی بەدیبهێنێت".
