شارپرێس:
لەکاتێکدا ناوچەکە لەقۆناغی گۆڕانکاریی قوڵدایە،
تاران بەفەرمی دان بەبەردەوامیی پەیوەندییە سەربازییە هەمیشەییەکانی لەگەڵ هێڵەکانی
پێشەوەی جەنگ لەلوبنان دەنێت، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانو گەورە
دانوستانکاری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەوان بەشێوەیەکی بەردەوامو ڕاستەوخۆ لەگەڵ چەکدارانی
حزبوڵڵا لەسەر هێڵەکانی پێشەوەی ڕوبەڕوبونەوە لەپهیوەندیدان.
قالیباف لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ڕۆشنبیرانی وڵاتەکەی،
ئاماژەی بەمێژوی دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەکاروباری لوبنان کرد کە مێژوەکەی بۆ ساڵی
1985 دەگەڕێتەوەو وتی، "من هاوڕێیەکی نزیکی ژمارەیەک لەسەرکردەو ئەندامانی دیاری
حزبوڵڵامو یەک بەیەکی ئەو گەنجانە دەناسم".
دهشڵێت، "تەنانەت تا ئەم چرکەساتەش،
من لەپەیوەندیی ڕاستەوخۆدام لەگەڵ ئەو گەنجانەی کە لەسەر هێڵەکانی پێشەوەی جەنگدان".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ یەکەمجار زانیاریی
گرنگی لەسەر دانوستانە فەرمییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ
ئاشکراکرد، ئهو وتى، "ترەمپ لەڕێگەی 15 بەندەوە، داوای لێکردین چوار دۆسیەی
سەرەکی بەیەکجاری دابخەینو وەلای بنێن، کە بریتیبون لە(بەرنامەی موشەکی، بەرەی
مقاوەمە، بەرنامەی ئەتۆمیو دۆسیەی گەروی هورمز).
بۆ وهڵامى ئهو چوار داواكاریهش قالیباف جەختیکردەوە،
"ئێمه نهك نهچوینه ژێربارى هیچكام لهداواكاریهكانیان، لەکۆتاییشدا
تاران سەرکەوتوو بوو لەوەی بەرەی مقاوەمە بخاتە ناو بەندی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی
فەرمیی نێوان هەردوو وڵات بەمەبەستی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی لوبنان، دۆناڵد ترەمپ
لەکۆتاییدا ناچاربوو واژۆ لەسەر ناساندنی فەرمیو شەرعییەتدان بەبەرەی مقاوەمە
بکات".
ئەم لێدوانە ئاشکرایانەی تاران، کاردانەوەی
توندی لێکەوتوەتەوە، یوسف ڕەجی وەزیری دەرەوەی لوبنان وتویهتى، "حزبوڵڵا لەجەوهەردا
ڕێکخراوێکی تەواو ئێرانییەو تەنانەت ناوی خۆشی نەناوە مقاوەمەی لوبنانی، بەڵکو دەڵێت
مقاوەمەی ئیسلامی لەلوبنان، ئەمەش پێشێلکردنی چەمکی نیشتمانییە".
ڕەجی ئاماژەی بەوەشکردوە، "ناتوانرێت
باڵی سیاسییو سەربازیی حزبوڵڵا لەیەک جیابکرێتەوە مەگەر دوای چەککردنی تەواوی حزبەکە".
هاوکات، سەمیر جەجعە سەرۆکی پارتی هێزە
لوبنانییەکان ڕایگەیاند، "قەیرانی پڕ لەئێشی ناوچەکە بەهیچ شێوەیەک کۆتایی نایەت
مەگەر بەڕوخانی ڕژێمی ئێران یان گۆڕینی ڕەفتارەکانی، تارانیش تۆمەتباره بەوەی بۆ
ماوەی 40 ساڵە شۆڕشەکەی خۆی ناردوەتە دەرەوەو زیانی گەورەی بەئاسایشی هەموو دەوڵەتانی
ناوچەکە گەیاندوەو تەنها چارەسەریش گەڕانەوەی ئێرانە بۆ ناو سنورە فەرمییەکانی خۆی".
