شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار زانیارییه‌كى له‌باره‌ى داواكارییه‌كى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ-وه ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رو به‌ر له‌ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خودى خۆم كرد‌و داوایانكرد، ڕێكه‌وتنێك بكه‌ین‌و به‌زۆرینه حكومه‌تى هه‌رێم پێكبهێنین‌و یه‌كێتیى بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى حوكمڕانیى".
عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- هەڵەبجە ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، ڕایگه‌یاند، "له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا پارتى‌و یه‌كێتیى كۆبونه‌وه‌یان كردوه‌و ئه‌رێنى بون كۆبونه‌وه‌كان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌شدا جارێكى دیكه پارتى‌و یه‌كێتیى كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى گرنگیان ده‌بێت، هه‌موو ئاماژه‌كانیش تائێستا ئه‌رێنین‌و ڕوو له‌وه‌ن په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌و به‌ره‌و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌نگاوبنێین".
زانیارییه‌كیشى له‌باره‌ى نه‌وه‌ى نوێ-وه ئاشكراكرد‌و وتى، "ساڵى ڕابردوو مانگى 9، جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، په‌یوه‌ندییان به‌خودى خۆمه‌وه كرد‌و وتیان ئێمه حازرین به‌سه‌رجه‌م كورسیه‌كانى خۆمانه‌وه بێینه پاڵ پارتى‌و به‌بێ یه‌كێتیى حكومه‌ت دروستبكه‌ین".
ئه‌وه‌شى وت، "به‌ڵام ئێمه ڕه‌تمانكرده‌وه‌و جه‌ختمانكرده‌وه ئه‌وكاره ناكه‌ین، چونكه پێگه‌ى یه‌كێتیى له‌هه‌موو قۆناغه‌كان لاى ئێمه گرنگى خۆى هه‌یه، دواتر پێمانوایه، ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى له‌نێوان یه‌كێتیى‌و نه‌وه‌ى نوێ كراوه له‌گرتوخانه كراوه، ڕه‌نگه لامان ئاساییتر بوایه دواى ئازادبونى شاسوار عه‌بدولواحید له‌زیندان، ئه‌وكاره بكرایه".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى پارتى نه‌یشارده‌وه، "ئێمه ئه‌وكات ئاماده‌نه‌بوین به‌كورسیه‌كانى خۆمان‌و نه‌وه‌ى نوێ‌و دۆسته‌كانمان 50+1 دژى یه‌كێتیى دروستبكه‌ین".
