ئێران ڕێگەیەكی دیكە بۆ فرۆشتنی نەوتەكەی دەدۆزێتەوە

ئابوری

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران دان بەوەدا دەنێت کە بەهۆی گەمارۆ ئابورییەکانەوە، وڵاتەکەی ناچارە نەوت لەڕێگەی دەڵاڵەکانەوە بەقاچاغ بفرۆشێت.


محەممەد جەعفەر قائیم پەنا، جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، بارودۆخی سەخت و گەمارۆکان دەوڵەت ناچار دەکات نەوت بداتە بازرگانان و دەڵاڵەکان بۆ ئەوەی بەقاچاغ بیفرۆشن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەم ڕێگەیەشدا مەترسی و لایەنی نادیاری زۆر هەن؛ وەک نەبونی کاتێکی دیاریکراو بۆ ساغکردنەوەی نەوتەکە، کێشەی چۆنیەتیی گەڕانەوەی پارە بۆ وڵات و نەبونی دڵنیایی لەگەیشتنی سەلامەتیی پارەکە بەدەستی حکومەت.

جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران ئەوەشی ئاشكراكردوە، بەهۆی ئەم کێشانەوەو مەترسییەکانی سەر پرۆسەی قاچاغچێتییەکە، هەوڵەکانی حکومەتی نوێی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکان بەردەوامە، بەو ئامانجەی کۆتایی بەم جۆرە بازرگانییە نایاساییە بهێنرێت و دۆخی فرۆشتنی نەوت ئاسایی ببێتەوە.