پەیامێکی مەزڵوم عەبدی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی سەر نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئەو کارە قبوڵ نەکراوە.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە ) لەپەیامێکدا کە لە سەکۆی "ئێکس" بڵاویلردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە،" هاوسۆزی لەگەڵ حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین و بەتوندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت دەکەین ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو هێرشانە رەتکراوەن و کارێکی نائەخلاقین، چونکە دەستدرێژین بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێمی کوردستان، ئەو نوسینگەیەش بەشێکی سەرەکییە لە داموزدەگاکانی دەوڵەتی عێراق.