درۆن ئاڕاستەی نوسینگەی مەسرور بارزانی و ئاژانسی پاراستن کرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دژە تیرۆری کوردستان (پارتى) ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو، ئاراستەی نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران‌و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کراون، ده‌شڵێت، "هه‌ردوو درۆنه‌كه‌ بۆمبڕێژکراو بون‌و لەجۆری (حەدید-110) بون‌و لەدیوی سنوری ئێرانەوە ئاراسته‌ كراون".


دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.

دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەشداوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

دژە تیرۆر دەشڵێت: ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە. 

بەپەلە