لەهەولێر رێگری لەجێبەجێکردنی پرۆژەیەک دەکرێت و سێ کەس برینداردەکرێن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر وردەکاری هێرشەکەی سەر تیمێکی پرۆژەی (پشتێنەی سەوزایی) ئاشکرادەکات و دەڵێت، سێ کەس بریندارن.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" سەبارەت بە دروستبونی کێشەو ئاڵۆزی و ڕێگریکردن لە کۆمپانیای جێبەجێکاری دروستکردنی پرۆژەی (پشتێنەی سەوزایی) شاری هەولێر کە دەکەوێتە سنوری ناحیەیی بەحرکە ، لەلایەن چەند هاوڵاتیەکی ئەو سنورەوە ڕێگری لەکارمەندانی کۆمپانیاکە کراوە و هێرش کراوەتە سەریان ".

ئەوەشیخسیەڕوو، لە ئەنجامی هێرشی ئەو کەسانە سێ کارمەندی کۆمپانیاکە برینداربون .

ئاسایشی هەولێر باسی لەوەشکرد، لە سەر ئەم ڕوداوە ئەو تۆمەتبارەی تەقەکانی کردوە بەناوی ( م ، ت ، ت ) لەلایەن هێزەکانمانەوە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.