شارپرێس:
بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتی
کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبا (ناوچەی ناوەڕاست) سزای ئاگادارکردنەوەی ئاڕاستە
کرا، دواتریش لەسەر داوای خۆی خانەنشین کرا.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی کارەبای عێراق، پاڵپشت بە
بڕیارە ژمارە 400ی ساڵی 2026ی ئەنجومەنی
وەزیران، بڕیاردرا بە ئاراستەکردنی سزای ئاگادارکردنەوە بۆ عەلی ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری
گشتی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبا (ناوچەی ناوەڕاست)، ئەو بڕیارەش بەپێی
حوکمەکانی بڕگەی دوەمی ماددەی 12ی یاسای
رێکخستنەوەی کاروباری فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی دراوە.
لەبڕگەی دوەمی هەمان نوسراودا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسەر داوای
عەلی ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبا (ناوچەی ناوەڕاست)،
بڕیاردرا بە خانەنشینکردنی ناوبراو، ئەو بڕیارەش لەسەر داوای خۆی و بەپێی یاسای
خانەنشینی یەکگرتوو دراوە.