نوێنەری ئەحمەد شەرع و پارێزگاری حەسەكە تاوتوێی پرۆسەی تێكەڵبوونەوەیان كرد

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەكە لەگەڵ عەمید زیاد عایش، نێردەی سەرۆكایەتیی سوریا بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ٢٩ی كانوونی دووەمی دیمەشق و هەسەدە كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەندین پرسی خزمەتگوزاری و ئەو دۆسیانە كراوە كە پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتییانەوە، سەرباری تاوتوێكردنی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی پەیوەست بە پرۆسەی تێكەڵبوونەوەو، ڕێگاكانی بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی بە شێوەیەك كە بەشدار بێت لە بەهێزكردنی هەماهەنگی و یەكخستنی هەوڵەكان.

هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوكاری كردەوە بۆ بەدواداچون بۆ ئەو دۆسیانەی خراونەتەڕوو، هەروەها چارەسەركردنی كێشە خزمەتگوزارییەكان، هاوتەریب لەگەڵ بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی پرۆسەی تێكەڵبوونەوە.