شارپرێس:
میدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردەوە،
فالح ساری وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی حەوتی
موچەخۆرانی هەرێم دەربڕیوە و بڕیارە سبەینێ پارەکە خەرج بکرێت.
میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە
بڵاویکردەوە،" تەواوی بڕی پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی حەوتی
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە و سبەی تەمویل دەکرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، بۆ دابینکردنی
موچەی تەواوی موچەخۆرانی هەرێم حکومەت پێویستی بە 962 ملیار دینارە، بەڵام بڕی 120
ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بەمەقاسە لێی دەبڕدرێت، بۆیە بەغدا 842 ملیار دینار
دەنێرێت.