مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشە درۆنییەکانی ئێران.
لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە، نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی دامەزراوەی ئاسایش و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشێکی درۆنی ئێرانی.
دەشڵێت: ئەم هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە نابەرپرسانە و قبووڵنەکراوانە دەکەم.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردووە، ئەم جۆرە دەستدرێژییانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.