شارپرێس:
عەبدولناسر هیمەتی پارێزگاری بانکی ناوەندییو
ئەو کەسایەتییەی لەتاران وەک پیاوی چارەسەرکردنی قەیرانە داراییەکان دەناسرێت، لەبەغدایەوە
بەڵێنێکی گرنگیدایە بازرگانانی وڵاتەکەی، ڕاشیگەیاند، دەستبەجێ کێشەی گەڕانەوەی
داهاتی هەناردەو پێناسەی گومرگی لەعێراق کۆتایی پێدەهێنێت.
عەبدولناسر هیمەتی، لەمیانی سەردانە فەرمییەکەیدا
بۆ بەغدا، بەڵێنیدا کە دەستبەجێ بەدواداچون بۆ کێشەو ئاستەنگە داراییو گومرگییەکانی
بازرگانانو بەڵێندەرانی وڵاتەکەی لەعێراق بکات.
هیمەتی لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ چالاکوانانی
ئابوریی ئێران لەبەغدا ڕایگەیاند، "بانکو دامەزراوە داراییەکانی ئێران کاردەکەن
بۆ لابردنی ئەو کۆسپانەی کە ڕێگرن لەبەردەم گەڕانەوەی داهاتی هەناردەکردنی کاڵاکان
بۆ ناوەوەی ئێران".
جەختی لەوەشکردەوە، کێشەکانی پەیوەست بەپێناسەی
گومرگیو شایستە داراییە دواکەوتوەکانی بەڵێندەرانی ئێرانی لەعێراق، لەنزیکەوە بەدواداچونیان
بۆ دەکرێت.
ئەم بەڵێنانەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران
دوای ئەوەهاتن، ناوبراو بەسەرۆکایەتی وهفدێكى باڵای ئابوریى گەیشتە بەغداو لەگەڵ
مستەفا نزار عانی وەزیری بازرگانیی عێراق کۆبوەوە، لەو کۆبونەوەیەدا هەردولا باسیان
لەپەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییو بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لهگهڵ
جهختكردنهوه، لهئاسانکاری بۆ جوڵەی کاڵاو بازرگانیی هاوبەشى نێوانیانو
کاراکردنەوەی ڕێککەوتنامەو یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی پێشوى نێوان تارانو بهغدا.
