دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى لیستى موچه‌وه‌ زانیاریى ئاشكراده‌كات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، تەمویلی موچەی مانگی تەمموز خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی كه‌ بڕه‌كه‌ى 830 ملیارو 782 ملیۆن دیناره‌، ده‌شڵێت:"دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان‌و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، ڕاستەوخۆ لیستی موچە بڵاودەکرێتەوەو لەنزیکترینکاتدا دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز دەکرێت".


وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵ لەداهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمموز، لەکۆی گشتیی تەمویلی موچەکە بڕیوە.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، هه‌ر لەچوارچێوەی تەمویلی موچەی مانگی تەمموزدا، بڕی سێ ملیارو 326 ملیۆن‌و 931 هه‌زار دینار نەنێردراوە کە تایبەتە بەپڕکردنەوەی شایستەی موچەی مانگەکانی ڕابردوی خانەنشینانی شارستانی‌و سەربازیی لە هەرێمی کوردستان.

له‌كۆتاییدا دارایی هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان‌و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، ڕاستەوخۆ لیستی موچە بڵاودەکرێتەوەو لەنزیکترینکاتدا دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی حه‌وت دەکرێت.