ئیمراڵی دەبێتە چەقی بڕیارو ئۆجەلان سه‌رپه‌رشتى گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ ده‌كات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگرى هاوسه‌رۆكانى ده‌م پارتى پەردە لەسەر وردەکاریی "دیپلۆماسییەکی داخراو"و نهێنی لەگەڵ ئەردۆغان لادەبات‌و ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی سیاسیی گەیشتوەتە هەستیارترین وێستگەی خۆی؛ ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئیمراڵین، چونکە بڕیارە ئەنجامی گفتوگۆکان بخرێنە بەردەم ئۆجەلان‌و ناوبراویش ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی قۆناغی داهاتوو و گەڕانەوەی هێزەکان بکات.


تەیب تەمەل، سیاسەتمەداری دیارى كورد له‌توركیاو هاوكات جێگرى هاوسه‌رۆكانى ده‌م پارتى، نوێترین زانیاری لەبارەی وردەکاریی گفتوگۆ سیاسییەکان‌و چارەنوسی پرۆسەی ئاشتی ئاشکرادەکات.

تەمەل ڕاشیگەیاند، پرۆسەکە گەیشتوەتە هەستیارترین قۆناغی خۆیی‌و ئێستا "دیپلۆماسییەکی داخراو"و نهێنی لەپشت پەردەکانەوە بەردەوامە.

به‌گوێره‌ى وتەکانی تەمەل، لەکۆبونەوەکاندا لەگەڵ ئەردۆغان، سەرجەم ئەو خاڵە ناڕون‌و تەمومژاوییانەی کە لەدوای دەرچونی "یاسای چوارچێوە" مابونەوە، بەوردی تاووتوێکراون.

جەختیشیکردەوە، ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە بەفەرمی پێشکەشی عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان‌و بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان (په‌كه‌كه‌) دەکرێن بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی کۆتاییان بۆ بکرێت.

لەوەرچەرخانێکی گرنگدا، تەمەل ئاشکرایکرد کە بڕیارە ئۆجەلان خۆی دەستەیەکی هەماهەنگی (کۆردیناسیۆن) پێکبهێنێت بۆ سەرپەرشتیکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەپرۆسەی "گەڕانەوەکان"و ڕێکخستنەوەی دوای ڕێککەوتن، ئۆجەلان ڕۆڵی سەرەکی‌و یەکلاکەرەوەی دەبێت‌و ڕاستەوخۆ لەناو پرۆسەکەدا دەبێت.

به‌بڕواى چاودێرانى سیاسیى، ئەم لێدوانانە ئاماژەی ئەرێنین بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ کە تێیدا ئیمراڵی دەبێتە چەقی چارەسەرییەکان‌و بڕیاره‌ گرنگه‌كان.

بەپەلە