شارپرێس:
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشكرایانكرد، پیلانێکی مەترسیدار بۆ تیرۆرکردنی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاشکراکراوەو بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بهچهند سەرەداوێك گهیشتوه کە ئامانج لێی لێدان بوە لەباڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لەوڵاتدا.
بهگوێرهى سهرچاوه ئهمنیهكان كه قسهیان بۆ سۆمهریه نیوز كردوه دهڵێن، "دەستبەجێ دوای ئاشکرابونی ئەم پیلانە، ڕێوشوێنی ئەمنیی زۆر توند لەدەوروبەری شوێنی نیشتەجێبونو نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گیراوەتەبەرو هێزە تایبەتەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیی تەواودانو بازگە لەزۆربهى ناوچە هەستیارەکانی بەغدا دانراون بۆ ڕێگریکردن لەهەر جوڵەیەکی گوماناوی".
ئەم پێشهاتە نوێیە ترسو دڵەڕاوکێی زۆری لەناوەندە سیاسییو یاساییەکانی عێراق دروستکردوە، چونکە بەئامانجگرتنی فایەق زێدان بەواتای تێکدانی تەواوی سەقامگیریی دەوڵەتو دامەزراوە یاساییەکان دێت.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەفەرمی وردەکاریی زیاتریان لەبارەی ناسنامەی داڕێژەرانی پیلانەکە بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لەکاتژمێرەکانی داهاتودا بەیاننامەی فەرمی بڵاوبکرێتەوە.
