تۆم باراک: پەلاماردانی هاوپەیمانە كوردە جێ متمانەکانمان قبوڵکراو نییە

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق رایدەگەیەنێت، پەلاماردانی هاوپەیمانە كوردە جێ متمانەکانمان قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە، دەشڵێت،" چاوپۆشی ناكەین بەرامبەر بەم دوژمنکارییانەو لێبوردە نابین لەگەڵی ".


تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هاوڕێ و هاوبەشە ئازیزە کوردەکەمان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوسینگەکەی لە هەولێر دەکەین ".

تۆم باراک ئەوەشیخستەڕوو،"بە تەواوی پشتگیری لە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی تەواوی عێراق و زامنكردنی هێشتنەوەی سەرجەم چەک و هێزە ئەمنییەکان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقدا ".