شارپرێس:
وەزارەتی دارایی
و ئابوری هەرێم لیستی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی بڵاوکردەوەو
بەپێی خشتەکە، لەسبەینێوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی
و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ( 18ی ئابی 2026 ) دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران
و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت .
ئەوەشیخستەڕوو، ڕۆژی پێنجشەممە ( 20ی ئابی 2026 ) کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی ئەو مانگە دێت.
هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێکی دیکەدا باسی لەوەکردبوو، تەمویلی موچەی مانگی تەمموز خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی كه بڕهكهى 830 ملیارو 782 ملیۆن دیناره،