دارایی عێراق تەواوبونی تەرازوی پێداچونەوەی سێ ساڵی ڕاگەیاند

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری ڕێکارەکانی ژمێریاریی تەرازوی پێداچونەوەی دارایی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 بە سەرکەوتویی تەواو کردوە.


وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوەی وەزارەت بەمەبەستی بەرزکردنەوەی وردی و دروستیی زانیارییە داراییەکان و پتەوکردنی شەفافییەت لەکارگێڕیی دارایی دەوڵەتدا ئەنجام دراوە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بەشی یەکخستنی ئەژمێرەکان لەفەرمانگەی ژمێریاری، تۆمارکردنی ئەژمێرە کۆتاییەکانی بۆ ساڵانی ئاماژەپێکراو و تەرازوی پێداچونەوەی بۆ مانگی حوزەیران کۆتایی پێهێناوە.

هاوکات، ئەژمێری کۆتایی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2022 بەتەواوی ئامادەکراوەو ڕەوانەی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی کراوە بەمەبەستی وردبینی و پشکنین، ئەوەش لەچوارچێوەی پابەندبوون بە ڕێکارە ژمێریارییەکان و بەرزکردنەوەی کارایی دامەزراوەکانی حکومەت.

بەپەلە